شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-25 13:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر دروشمی هەڵبژاردن گرژی دەکەوێتە نێوان بارزانی و تاڵەبانی

پوختەی هەواڵ
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر دروشمی هەڵبژاردن گرژی دەکەوێتە نێوان هەردوو بەرپرسی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی هەرێمی کوردستان گرژیه‌که‌ کاتێکی ڕووی داوه‌ که‌ قوباد تاڵه‌بانی که‌ڤه‌ری هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک گۆڕیوه‌  بە وێنەیەکی دەستی بافڵ تاڵه‌بانی کە نووسراوە "کۆتایی پێدەهێنین" ئه‌وه‌ش مەسروور بارزانی و تیمی پارتی نیگه‌ران کردووه‌.

لە لایەکی ترە پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕینی نووسینی سەرەکی سەر فەیسبووکەکەی قوباد تاڵەبانی کە کردوویەتی بە (کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین)، نوسیویەتی: "جەنابی بەرێز کاک قوباد ئێمە هێشتا لەناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانین و بەڕێزت وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەم دەسەڵاتە دانیشتوویت لە بەرامبەرم، کەواتە کامە دەسەڵات، قەسدت ئەمەیە کە ئێستا کۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێکی دیکە هەیە".

لەسەر دروشمی هەڵبژاردن گرژی دەکەوێتە نێوان بارزانی و تاڵەبانی

هەروەها پێشەوا هەورامی دەشڵێت: "ئێ با دوای کۆبوونەوە ئەم کەڤەرەت بگۆڕیایە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچووە و هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و مەسروور بارزانی بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەدا و باسی دوو خاڵی سەرەکی کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە