شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-22 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نۆ داواکرای داعش لە سەلاحەدین دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ئۆپەڕاسیۆنێكی جیاوازدا لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، هێزەكانیان توانیویانە ۹ چەكداری سەر بە داعش دەستگیر بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "بە چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاواز و هەوڵ و پلاندانانی ئاست بەرز و بەدواداچوونی مەیدانی، هێزەكانیان لە پارێزگای سەلاحەدین  توانیویانە ۹ چەكدار دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو چەكدارانە سەربە ڕێكخراوی داعش بوونە و داواکراون بەگوێرەی مادەی ۴ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و لەلایەن داودەوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، "کاتێک لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو چەكدارانەدا كراوە، دانیان بەوەدا ناوە کە پەیوەندییان بە ڕێكخروی تیرۆریستی داعشەوە هەیە و لەکاتێکی پێشووتردا چەندین هێرشی تیرۆریستییان لە پارێزگای سەلاحەدین و لەناو جەرگەی شاری سەلاحەدین ئەنجام داوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە