هەپەگە، کوژرانی شیار عەفرین فەرماندەی سووریی PKKی ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لە ڕاگەیاندراوێکدا کوژرانی فەرماندەیەکی پەکەکە بە ناوی "شیار عەفرین" ڕادەگەیەنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "یەكێک لە جەنگاوەرە پێشینەکانی پەکەکەمان، فەرماندەی خەباتکارمان هاورێ شیار عەفرین لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دەرنجامی هێرشی دووژمندا شەهید بوو".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا، هەپەگە سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شیار عەفرین و گەلی عەفرین ڕادەگەێەنێت.
هەپەگە ناسنامەی ئەو فەرماندە pkkی بەمشێوەیە خستووەتە ڕوو
ناسناو: شیار عەفرین
ناو و پاشناو: لوقمان ئیسماعیل
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین



گالەری وێنەکان
#سووریا
#ڕۆژاوا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەکەکە
#عەفرین
#PKK
#هەپەگە
#HPG
#شیار عەفرین
#فەرماندەی پەکەکە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران