شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-05 09:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەند دامەزراوەی فیدڕاڵی عێراقی و هەندێک هێزی ناوخۆ هەوڵیاندا مافی پێکهاتەکان پێشێل بکەن

پوختەی هەواڵ
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ندێک هێزی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌م دواییانه‌دا به‌ یارمه‌تی چه‌ند داموده‌زگایه‌كی حكوومه‌تی فیدڕاڵ، هه‌وڵیاندا مافی پێكهاته‌كانی كوردستان زه‌وتبكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له‌ وتارێكدا له‌ "یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان" لە هەولێر، ڕایگه‌یاند: "کوردستان بە درێژایەتیی مێژوو وەکوو بێشکەی مرۆڤایەتی هەمیشە نیشتمانی نەتەوە و ئایین و ئایینزای جیاواز بووە، چەندین شارستانییەتی جیاواز، وەکوو شارستانییەتی سۆمەری، ئەکەدی، دانی، ئاشووری و سریانی و چەندانی دیکە لەسەر زەمینی کوردستان سەریان هەڵداوە و گەشەیان کردووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "کاتێک پەلاماری هەرێمی کوردستان دراوە، جیاوازی لەنێوان ئایین و کولتورە جیاوازەکاندا نەکراوە و هەموان بە یەک چاو سەیر کراون کە ناحەزان و دوژمنان وەکو یەک سەیری ئێمە دەکەن، دەبێت ئێمەش یەک دەست و وەکو برا بین بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی هەمو تەحەدا و ناخۆشییەکان ببینەوە".
مه‌سروور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "لەم دواییانە هەوڵ درا مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەندێک هێزی ناوخۆ و چەند دامەزراوەی فیدڕاڵی عێراقی پێشێل بکرێت، بە هەمو توانای خۆمانەوە ڕوبەڕوی ئەو هەوڵ و پیلانانە بوینە و سەرەنجام بەشێک لەو مافە زەوتکراوەکان گەڕێنرانەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە