بە داگیرکردنی خاکمانەوە نەوەستان ڕۆڵەی بێ چەک و قەڵەم بەدەستمان شەهید دەکەن
پوختەی هەواڵ
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بۆ شەهید کردنی دوو ڕۆژنامەنوسەکەی هەرێمی کوردستان لە بۆردوومانێکی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان..
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إليه راجعون
لە کاتێدا ڕۆژانە دەبینین وڵاتمان بە بەردەوامی بۆردوومان دەکرێت و خاکمان داگیردەکرێت، بەوەشەوە نەوەستان ڕۆڵەی بێ چەک و قەڵەم بەدەستی نیشتیمان بە شێوەیەکی دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی شەهید دەکەن.
شەھید کردنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە دەبێتە تاوانێکی نێودەوڵەتی پاساوهەڵنەگر، دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتی و پێشێل کردنی مافی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان لە باشووری کوردستان.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو ڕۆژنامەنووسی شەهید دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
براتان
ئەدهەم بارزانی
٢٣-٨-٢٠٢٤
بۆچوونی بەکارهێنەران