شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-23 16:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە ڕێگرە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کونترۆلیدایە

پوختەی هەواڵ
عیرفان عەبدولعەزیز دەڵێت: دیارە پەکەکە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەیان دروست کردووە بۆ دەسەڵاتی کوردی، ئەو ناوچانەی کە تێیدا بوون، نەیانهێشتووە ئاوەدان بکرێتەوە.

عیرفان عەبدولعەزیز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵودا ڕایگەیاندووە، ئەم چەند ڕۆژە، چەند ڕۆژێکی زۆر هەستیارە و پێشبینییەکان بەرەو ئەوە دەچن ئەگەر گرژییەکان زیاتر بن و لە کونترۆڵ دەربچن، ئەوا کەرکووک و سلێمانی بێبەش نابن لەو گرژییانە.
ناوبراو وتیشی: "هەر حکوومەتێک کە نفووزی لە ناوچەیەک هەیە، دەبێت کونترۆڵی ئەو ناوچەیە بکات، کاتێک ناوچەیەک لە ژێر کونترۆڵی ئەو دەردەچێت بەڕاستی دەبێت حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم هەوڵبدەن کە لەو ناوچانە دووبارە نفووزی خۆیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی هەم خەڵکەکە لەوێ ئاسوودە بژین، هەم بابەتی ئاوەدانکردنەوەش بگاتە ناوچەکان".
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بە ڕەوشی ئەم دواییەی دۆخی کەرکووک کرد و پێیوایە ئاڵۆزی لە نێوان لایەنەکان ڕوودەدات و دەڵێت: "ئەو دۆخەی کەرکووک ڕەنگە ببێتە ئاڵۆزی چوونکە برادەرانی تورکمان ناڕازین لە دۆخەکە، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە عەرەبەکانیش ناڕازین، بۆیە ڕەنگە نارەزایەتی زیاتری لێ بکەوێتەوە و ئاڵۆزی ڕووبدات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە