دادگای باڵای فیدڕاڵی هه‌ردوو حکوومه‌تی هەرێم و بەغدای مولزه‌م کردووه به پێدانیی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌کاتی خۆیدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "20ی مانگه و 50 ڕۆژه مووچه نه‌دراوه، ئه‌م تاوانه به‌ویژدانی کێ ڕه‌وایه؟ هۆکار هه‌رچی بێت و پاساو هه‌رچی بێ؟ فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم و مناڵه بێنازه‌کانی باجه‌که‌ی ئه‌ده‌ن، ده‌ستی ده‌ستیکردن به‌قوتی هاوڵاتیان له فه‌رهه‌نگی چ مرۆڤێکی ویژدان زیندودا جێی ئه‌بێته‌وه؟".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: "دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری خۆی داوه و هه‌ردو حکومه‌تی مولزه‌م کردوه به پێدانیی موچه‌ی موچه‌خۆران له‌کاتی خۆیدا، به فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و هێزه‌ئه‌منیه‌کانه‌وه، ئێمه وه‌کو هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی، وه‌کو ئه‌وه‌ی برایانمان شه‌ره‌فی ساغکردنه‌وه و ده‌رچواندنی ئه‌و بڕیاره مێژوییه‌مان به‌رکه‌وت، جه‌ختئه‌که‌ینه‌وه له ڕاگرتنی ئه‌م یارییه ناشیرینه".
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ده‌شڵێت: "ده‌بێت هه‌ردوو حکوومه‌ت به‌رپرسیارانه کارئاسانی بکه‌ن بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌که‌ی دادگا، نه‌ک خۆبدزنه‌وه و کۆسپی بۆ دروست بکه‌ن، شه‌ڕی سیاسی و هه‌ڵبه‌زودابه‌زی بواره‌کانی تر له‌سه‌ر حسابی قووتی هاوڵاتی ساغ بکه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ناچارین سکاڵا له‌سه‌ر سه‌رپێچیکار تۆمار بکه‌ینه‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران