مەزڵووم کۆبانی و فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا، چەند بابەتێکی گرینگ‌یان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ سیرگی كیسیلف، فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا كۆ بووه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاوی کردەوە مه‌زڵوم كۆبانێ و جه‌نه‌ڕاڵ سیرگی كیسیلف له‌باره‌ی دۆخی دێره‌زوور و توندكردنه‌وه‌ی ئاسایشی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ گفتوگۆیان كرد و له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەوروبەری حەسەکە و قامیشلۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، مه‌زڵووم كۆبانێ ڕازی بووە بە کۆتایی هێنان بە توندکردنەوەی ئەمنی لە حەسەکە و قامیشلۆ و ڕەزامەندیی فەرماندەی گشتی هه‌سه‌ده بە "ئاماژەیەکی نیازپاکی بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان" ناوبراوە.
سەرچاوەکان زانیاریی زیاتریان سەبارەت بە دۆخی دێرەزوور نەخستەڕوو، تەنها ڕایانگەیاندووە: "کارەکان بەردەوامن" لەسەری.
بۆچوونی بەکارهێنەران