شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-25 09:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا چەکدارانی سووری لە هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە بەکاردێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤ بڵاوی کردەوە حکوومەتی تورکیا هەوڵی هێنانی سەدان چەکداری بە کرێگیراوی سووری دەدات تا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە بەکاریان بهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا ئیدیعا دەکات حوکمەتی تورکیا لە پلانیدایە زیاتر لە ۴۰۰ چەکداری سووری بەکرێگیراو بە جلوبەرگی سوپای تورکیاوە بباتە هەرێمی کوردستان و بەکاریان بهێنێت بۆ شەڕی دژی چەکدارانی PKK بەتایبەتی لەم هێرشەی ئێستادا کە لە ناوچەی ئامێدی و زنجیرە چییای مەتین درێژەی هەیە.

هەورەها دەڵێت ئەو چەکدارانە لەلایەن تورکیاوە ناونووس کراون و بەسەر پەرشتی سوپا و میتی تورکی لە شاری عفرینی کوردستانی سووریا مەشقیان پێدەکرێت.

ئەم چەکدارانە لەو گرووپە سووریانەن کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیادان لە و خۆرئاوای سووریا و لە چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا لە شەڕی داگیرکردنی عفرین و دواتریش داگیرکردنی سەری کانی و گرێ سپی بەکاریهێنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە