شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-25 11:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە ئەمنییەکانی عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە نەینەوا دۆزییەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھێزە ئەمنییەکانی عێراق گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە قەزای تەلەعفەر ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دۆزیوەتەوە، کە ڕووفاتی ١٤ کەسی لەخۆ گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دوای ئەوەی لە ڕێگای ھاوکاری ھاووڵاتییانەوە، زانیاریی لەبارەی بوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی سەعد لە قەزای تەلەعفەر بە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتبوو، ھێزێکی ھاوبەش لە فەوجی دوو سەربە لیوای ٧٣ی پیادە و فیرقەی ١٥ و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ھەڵمەتێکی گەڕان کرد لە شوێنەکەدا و گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە پێشتر لەکاتی دروستکردنی بناغەی قوتابخانەیەک دەستنیشان کرابوو.

ڕاشیگەیاندووە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە، ڕووفاتی ١٤ کەسی لەخۆگرتووە و پێشتر سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە ،کە ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر و ڕووفاتەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە