شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-21 13:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مووچەی وارسی شەهیدانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەسەر بەغدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ئه‌گه‌ری‌ په‌سه‌ندکردنی‌ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای شەهیدان ژمارە ۲ی ساڵی ۲۰۱۶ مووچەی شەهیدانی شەڕی داعش لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر حکوومه‌تی‌ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی‌ ته‌له‌فیزیۆندیا رایگەیاند، یاسای شەھیدانی عێراق ھەموار دەکرێتەوە و لە يەکێک بڕگەکانیشدا شەھیدانی شەڕی داعش لە ھەرێمی‌ کوردستان‌ و ناوچە جێناکۆکەکان دەخرێنەسەر بەغداد.

پرۆژە یاساکە لە ۱۷ مادە پێکهاتووە، لەیەکێک لەماددەکانیدا باس لەوە دەکات شەهیدانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان بخرێنەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، واتا ئەگەر پرۆژە یاساکە له‌لایه‌ن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقه‌وه‌، پەسەند بکرێت، کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش لە کوردستان هەمان ئیمتیازانەکانی کەسوکاری شەهیدان لە عێراق دەیانگرێتەوە.

بەپێی ئامارى وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی شەڕی دژ بەداعش هەزار و ۶۸۸ پێشمەرگەی وەزارەتەکە شەهید بوون و بەپێی هەمواری یاساکەی عێراق سەرجەم خانەوادەی ئەو شەهیدانە سوودمەند دەبن لە یاساکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە