شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-21 11:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی لە کەرکووک سەر ناگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانی لە کەرکووک بە "هەڕاج کردنی کەرکووک" ناو دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە بەرەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتوون و ئێستا خاوەنی چوار کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن و چاوەڕوانی لایەنە عەرەبییەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی لەو پارێزگایە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: ئەو ڕێککەوتنە سەرناگرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: ڕێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی بۆ ئەوەی ساڵێک پارێزگاری کەرکووک لای کورد بێت و ساڵێک بۆ تورکمان و ساڵێک بۆ عەرەب پچڕ پچڕکردنی کەرکووکە.

وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت: "ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی هەڕاجکردنی کەرکووکە کە خۆیان پێی دەڵێن دڵی کوردستان".

سەعدی پیرە وتیشی: یەکێتی بە دەنگی خەڵکی کەرکووک زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست‌هێناوە و پارتی و بەرەی تورکمانی ناتوانن پەراوێزی بخەن و لە ماف و بەرکەوتەی خۆی خۆش نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە