ئەفسەرێکی باڵای سوپای تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان کوژرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا، کوژرانی ئه‌فسه‌رێکی باڵای وڵاته‌که‌ی له سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ڕۆژی ۱۲‌ی ئه‌م مانگه، له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سوپای وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له ناوچه‌ی زاپ، مینێک له‌ژێر پێی سه‌ربازێک به‌ناوی به‌هادر ردڤان تالای ته‌قییه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها عه‌قید "عه‌بدوڵا جه‌م ده‌میرکان"یش به سه‌ختی بریندار بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، دوای هه‌فته‌یه‌ک چاره‌سه‌رکردن و سه‌رباری هه‌وڵی پزیشکه‌کان، عه‌قید عه‌بدوڵا جه‌م ده‌میرکان شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گیانی له‌ده‌ست دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران