شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-20 11:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە ۴۶ لەسەدی سنووری سیدەکان لەدەستی حکوومەتی هەرێم نەماوە

پوختەی هەواڵ
قایمقامی سیدەکان رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان تورکیا و پەکەکە لە کۆی گشتیی سنووری سیدەکان لە ۱۶۱۷ کیلۆمەتر ۴۶%ی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوە".
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان دەڵێت: خەڵک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو شوێنانەی مەترسیدارن بە هیچ شێوەیەک سەردانی نەکەن، چوونیشیان لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیانە، چوونکە دەکەونە دەرەوەی ناوچە پارێزراوەکان".

ئه‌م لێدوانه‌ی قایمقامی سیده‌کان دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ڕۆژانە لە بەرزایی و کوێستانەکانی سنوورەکە دەنگی بۆردوومانی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەبیسترێت؛ تادێت دۆخی ئەو ناوچە سنوورییانە بەرەو نائارامیی زیاتر دەچن و پێشڕەویەکانی سوپای تورکیاش بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە سنووری سیدەکان گەیشتۆتە قووڵایی ۳۰ کیلۆمەتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە