شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-18 06:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی کرێکارانی کوردستان دوای تۆمەتبار کردنی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی دیموکرات، ڕاگەیێندراوێکی توندی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو، ۱۵ى ۷ى ۲۰۲۴ ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی ۲۲ی گەرمیانی پارتی لەبەردەم ماڵەکەی، لەشاری کەلار تەقێندرایەوە، دواتر ئەکرەم ساڵح لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بە "کارێکی تیرۆریستی" ناوبردو وتی: "ئۆتۆمبێلەکە بەبۆمبی لكێندراو، تەقێنراوەتەوە".

لاى خۆیشیه‌وه‌ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دواى ڕووداوه‌كه‌ په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ په‌كه‌كه‌ ڕاكێشا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌وكاره‌ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

پەکەکەش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە لەبنەڕەتدا ئەنجومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانییە، ئێمە بە بەرپرسیار دەزانێت لەو تەقەمەنیانەی کە لەناو ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح یەکێک لەبەرپرسانی پارتى چێنراون، ئێمە ئەم تۆمەتە نادادپەروەرانە و بێ‌بنەمایە ڕەت دەکەینەوە.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت: پارتى هەڕەشە لەدەستەى بەڕێوەبەرى ئێمە دەکات، به‌ڵام هۆشداریى ده‌ده‌ین ‌و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ پارتى بەرپرسیار دەبێت لەهەرشتێک کە بەسەر هەر هەڤاڵێکماندا بێت، لەهەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە