بە درۆن پەلاماری بنکەی عەین ئەسەد درایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جارێکی دیکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: "درەنگانی شەوی ڕابردوو بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بۆردوومان کرد".
ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی یەکێک لە فرۆكە بێفرۆكەوانەکانی لە نزیكی بنكەكە خستووەتە خوارەوە، دووەمیشیان لەناو بنکەکەدا کەوتووەتەوە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا نەبووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی دەڵێت "مقاوەمەی ئیسلامی هێرشەکەیان ئەنجام داوە". هەرچەندە تائێستا گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بهرپرسیارێتی خۆیان له هێرشهكه ڕانەگەیاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران