شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-17 05:30 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەکەکە داهاتووی ناوچەکە دەخاتە بەر مەترسیی هەرێمی و نێودەوڵەتی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پەکەکە بە بۆمبی لکێندراوەوە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتیان لە شاری کەلار کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئۆتۆمبێلی ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی ۲۲ی پارتی له‌ گه‌رمیان له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گڕیگرت و به‌ ته‌واوی سووتا، دواتریش ئه‌كره‌م ساڵح له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ ڕێگه‌ی بۆمبی لێكێنراوه‌وه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئامانجه‌كه‌ش كوشتنی ئه‌و بووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت.

لای خۆیەوە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌: "پەکەکە لە ڕۆژی ۱۵ی (تەمموز/۷)ی ۲۰۲۴ بەهۆی بۆمبی لکێندراوەوە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی باڵای حزبی لە شاری کەلار کردە ئامانج، ئەو گرووپە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چەندین هاوڵاتی و ئەندامانی هێزەکانی بەرگری لە کوردستانیان بە ئامانج گرتووە کە بەشێکیان شەهیدبوون و لە بەشێک لە کارە تێکدەرانەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و پووچەڵ کراونەتەوە".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئەم سەرەڕۆییەی پەکەکە، داهاتووی ناوچەکە دەخاتە بەر مەترسیی هەرێمی و نێودەوڵەتی و کاردانەوەی نەرێنی و نەخوازراو بەدوای خۆیدا دێنێت، بەردەوامی دان بەو کردەوانە بێ‌وەڵام نابێت و سەرکردایەتیی گرووپەکە بەرپرسن لە هەر لێکەوتە و کاردانەوەیەک".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە