پێویستە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازیی له ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه ئاندرو بیزلی كونسوڵی گشتیی بەریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق پێزانینی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و سه‌ردانه بوه‌ته هۆی دروستبوونی كه‌شێكی سیاسیی ئیجابی له‌ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بوو".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا مه‌سعوود بارزانی باسی له ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌غدا كرد و په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمیش جه‌ختی له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ڕووداو و پێشهاته هه‌رێمایه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان ته‌وه‌ری تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران