شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-13 13:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان ئامادە دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، کاوراونێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی و لۆجیستییان گەیاندۆتە بنکە سەربازییەکانیان لە کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، کاروانەکە ۲۵ بارهەڵگری لەخۆگرتووە کە کەرەستەی سەربازیی و چەک و تەقەمەنیی و سندووقی داخراو و تانکی سووتەمەنییان هەڵگرتووە و بەرەو بنکەی تەل بەیدەر لە باکووری حەسەکە بەڕێکەوتوون.

ئەوەش هاتووە: هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە هێزی سەربازیی دەهێننە بنکەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئەو بنکانە لە بەرانبەر ئەگەری هێرشکردنە سەریان لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی" لەڕێگای دەروازەی سنووریی وەلید لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاروانێکی سەربازییان گەیاندۆتە کوردستانی سووریا کە پێکهاتبوو لە چەند بارهەڵگرێک کە کەرەستەی سەربازیی و کەرەستەی لۆجستیی و پزیشکیی و سندووقی داخراویان پێبووە و چوونەتە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتییەکە لە گوندەواری حەسەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە