شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-04 05:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی دادگای فیدارڵی دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕوونکردنەوەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی 'هەژماری من' دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە، پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکوومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەبانکی کردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، 'هەژماری من'.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕوونکردنەوەکەی دادگای فیدراڵی ئەو مافە بنەڕەتییە دووپات دەکاتەوە.

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: داوا لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.

مەسروور بارزانی لە لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی 'هەژماری من' خێراتر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ بکەین کە تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیۆن مووچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانکی. هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا دەدات و رێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی دیکە خۆش دەکات".

دادگای فیدراڵی عێراق لە نووسراوێکدا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئازادن لە بەبانکی‌کردنی مووچەکانیان لەو بانکە حوکمی و ناحکومییانەی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە رێگەپێدراون و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە