مانەوە و هێز و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دونیا بەسراوە بە ئامادەبوونی گەلەکەیەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پاش بەشداری لە هەڵبژاردنی چواردەیەمین خولی سەرۆک کۆماریدا ڕایگەیاند: بۆ مییلەتی ئازیزمان داوای باشترین ڕۆژ و ساڵ زیاترین بەرەکەت لە خودا دەکەم.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای ئێران زیادی کرد ڕۆژِ هەڵبژاردن بۆ ئێمەی ئێرانی ڕۆژی شایی و خۆشییە بەتایبەت ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بێت کە چەند ساڵی داهاتووی وڵات بەم هەڵبژاردنەی خەڵک دیاری دەکرێت.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتیشی بەڵام هەموو ئەمانە بەسراون بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکەوە.
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە: ئەمەش بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستیەکی ڕاستەقینەیە، کۆماری ئیسلامی هەر بەناوەکەیەوە دەردەکەوێت کە وشەی کۆماری لەناویدا بەواتای بەشداریی خەڵکە.
#ئێران
#کوردپرێس
#ئایەتۆڵڵا خامنەیی
#ڕێبەری باڵای ئێران
#سەرۆک کۆماری ئێران
#هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری
#هەڵبژاردن
#ڕێبەری باڵای شۆڕش
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران