ڤیدیۆ
گرفتێک لەم وڵاتە هەیە کە هەژار و دەوڵەمەند جێی دەهێڵێت
پوختەی هەواڵ
لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، گرفتێک لەم وڵاتە هەیە وا خەڵکی هەژار و دەوڵەمەند جێی دەهێڵێت و هەندێکیان لە دەریاکان تووشی مەرگ دەبن.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
لاهوور شێخ جەنگی کە سەرۆکایەتی بەرەی گەل دەکات لە بارەی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی ئیتالیا دەڵێت: "میلەتی کورد ڕۆژانە ڕۆڵەکانی بەخاک دەسپێرێت، ئەگەر کەسێکیش ناچار نەبێت وڵاتی خۆی جێناهێڵێت".
شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد، گیانلەدەستدانی ئەو کۆچبەرە کوردانە زەنگێکی مەترسیدارە و ناکرێت چیدیکە هەژار یان دەوڵەمەند لەم وڵاتە سەرهەڵبگرن، دیارە گرفتێک لەم وڵاتە هەیە ئەگەر نا کەس نایەوێت وڵاتی خۆی جێبهێڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کورد دەبێت هۆشدار بێتەوە و ناکرێت ڕۆژانە مەرگی ڕۆڵەکانیان بێتە بەرچاو، ئەو کەسانەی لەم وڵاتە سەری خۆیان هەڵدەگرن لە داخی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا و نادادپەروەرییە، کاتی ئەوە هاتووە چی دیکە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەم دۆخە قبووڵ نەکەن.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#لاهوور شێخ جەنگی
#پەنابەر
#کۆچبەر
#ئیتالیا
#کۆچبەرانی کورد
#پەنابەرانی کورد
#ژێرئاوکەوتن
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران