شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-23 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم ڕازییە بە فرۆشتنی نەوت لەڕێگای «سۆمۆ»وە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕازییە بەوەی نەوتەکەی لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و ئێمەیش وەک کۆمپانیا نەوتییەکان دەمانەوێت سۆمۆ نەوتى هەریم بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکۆر دەیانەوێت لەڕێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشنەوە، ئەوەش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشنیار کراوە.

وتەبێژی ئەپیکۆر فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت ڕاستەخۆ وەربگیرێت و وتى:  پێشتر کۆمپانیاکانی نەوت پارەکانیان دوا دەکەوت، گوتیشی، کۆمپانیاکان و هەرێمی کوردستان ڕازین بەوەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.

کاگینز هەروەها وتیشى: ئێمە ئێستا پشت بە فرۆشتنی خۆجێی دەبەستین کە نزیکەی ۲۲۰ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە کوردستان دەیتوانی نزیکەی ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە بکات و تیشکی خستە سەر ئەوەیش کە نزیکەی %۸۰ی داهاتاکەی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوتە، بۆیە پێویستە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

کاگینز ئامادەیی ئەپیکۆرى بۆ گۆڕانکاریی لە ڕێککەوتنەکان دەربڕى و دەڵێت: بەڵام دەبێت بە ڕەزامەندی کۆمپانیاکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت و، لەگەڵ ئەوەی بزانین داهاتمان چەند دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە