شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-20 13:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ڕۆژانی جەژندا نزیکەی ۱۵ ھەزار گەشتیاری ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی باشماخەوە سەردانی ئێرانیان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی راگەیاندنى دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایده‌گه‌یه‌نێت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی ۱۵ ھەزار گەشتیار له‌ ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتى ئێرانیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەریوان کەریم، لێپرسراوی ڕراگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: "لەماوه‌ى ئه‌م سێ ڕۆژه‌ى جەژندا تاوه‌كوو ئێستا زیاتر لە ۲۰ ھەزار و ۴۰۰ مامەڵەی ھاتن و رۆیشتنی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران تۆمارکراوە".

ناوبراو وتیشى: "مامەڵەی ڕۆیشتنى گەشتیارانی ھەرێم  بۆ ئێران ۱۴ ھەزار و ۹۶۴ ھەزار بووه‌ و ئه‌وانه‌شى هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم پێنج ھەزار و ۴۴۲ گەشتیار بووه‌".

مەریوان کەریم، ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ئەو گه‌شتیارانه‌ى هه‌رێم كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیان گه‌شت بكه‌ن و تابلۆی نوێیان ھەیە دەتوانن ھەموو ڕۆژێک له‌ ھەفتەكه‌ گەشت بكه‌ن بۆ ئێران، وه‌ ئەوانه‌شى ئۆتۆمبێله‌كانیان تابلۆکانیان کۆنە، دەبێت چاوەڕێی ڕۆژانی دەوامی فه‌رمی فەرمانگەکانی ئێران بکەن، تاوه‌كوو تابلۆی کاتی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە