شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-20 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی داوای بەدواداچوون بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانە دەکات کە لە ئیتالیا خنکاون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕادەسپێرێت بەدواداچوون بۆ بەهاناوەچوونی کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکەی کەناراوەکانی ئیتالیا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی بەلەمی پەنابەران لە کەناراوەکانی ئیتالیا دەکات. لەنێو بەلەمەکەدا ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان هەبوون کە تائێستا ژمارەیەکیان ڕزگار کراون و چارەنووسی ژمارەکیشیان دیار نییە."

لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمدا هاتووە، لە رێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ئیتالیا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە لەپەیوەندیدان، ئەوە وێرای پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە بکات و بەدواداچوون بکات تاوەکوو هەرچی پێویستە بۆ قوربانیانی ئەنجام بدات.

لەوبارەوە رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا ڕایگەیاند: "لە یەکەم رۆژەوە بە فەرمانی جەنابی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا و دامودەزگە فەرمییەکان لەسەرهێڵین. تاوەکو ئێستا ئەوەی ڕوونە ۴ کەس لەو رووداوەدا گیانیان لەدەست داوە؛ یەکێکیان هەر گەیشتووەتە کەناری ئاوەکە گیانی لەدەست داوە. سێیەکەی دیکەش تەرمەکانیان لەنێو ئاوەکەدا دەرهێندراوە."

شایانی باسە بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی ئیتالیا ژێرئاو کەوتووە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، ۷۶ کۆچبەری تێدا بووە. خاچی سووری ئیتالیا دەڵێت، تەنیا ۱۲ کۆچبەر ڕزگار کراون و ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە