شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-19 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكرات لە سلێمانی: بەبێ‌ پارتی هیچ ناكرێ

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، دژی هەڵبژاردن نەبووین بەڵكوو دژی پیلانگێڕی بووین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت ھەوڵی ئێمە لە ڕابردوو دژی ھەڵبژاردن نەبوو، بەپێچەوانەوە دژی ئەو پیلانگێڕیە بوو، ھۆکارەکانمان دیاری کردبوو، وتمان بەو شێوەیە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەین.

ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەو سیاسەتەی مەسعوود بارزانی لەسەر بنەمای خۆ نەچەماندن چەندین جار ئەمەی بەرجەستە کردووە لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیدا و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكرات لە سلێمانی باسی لەوەش کرد، زۆر کەس گرەوی لەسەر ئەوە کردبوو ئەگەر پارتی بەشداری ھەڵبژاردن نەکات ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ و ھەڵبژاردن ھەر دەکرێت، دواجار سەلمێنرا کە پارتی وەکو گەورەترین پارتی سیاسی لە کوردستان ژمارەیە و بەبێ پارتی ھیچ ناکرێ و ئەو ئەنجامەی دەستکەوت سەرکەوتنێکی گەورەبوو، پشکی شێری ئەو سەرکەوتنەش بەر جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەوێت.

ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەش کرد، دادگای فیدڕاڵی بە حیساباتی خۆیدا چوویەوە و چووە ناو گۆڕانکارییەکان و دەبینین ئێستا چاوەڕێی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ دیاری کردنی وادەی نوێی ھەڵبژاردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە