شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-15 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۴ەوە ٨٨٣ هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە/ فیلم

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراویCPT  وردەکاریی زیاتر لەسەر بۆردومانەکە دەدات و دەڵێت:

هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان.

پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان.

پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان.

پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان.

ناوبراو دەشڵێت: "بەتەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆسەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لووتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر،گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە".

لەبارەی زیانەکانەوە ڕێکخراویCPT  دەڵێت: "بە تەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم گیانیان لەدەست داوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە