شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-10 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی و باڵیۆزی فەرەنسا جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی نێوانیاندا جەخت لە بەڕێوەچوونی "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد" لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و ئاڵەنگاری و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری ناوچەکە کراو رۆشناییش خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و بەردەوامی و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بە گرنگ زانرا.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەر لە کۆبونەوەکەدا "باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە