شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-10 12:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم دەستی بەسەر پارەکەی بەغدادا گرتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، سەرەڕای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، حکوومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە و مووچە دابەش ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، وێڕای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاو نەکردوەتەوە و دەستیگرتووە بەسەر ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە.

نەوەی نوێ ڕاشیگەیاندووە، حکوومەتی هەرێم کێشە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دروست دەکات.

جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەختیشی کردۆتەوە: "ئەمە نیشانەی ئەوپەڕی ئیفلاسی ئەم دەسەڵاتەیە، کە سەرەڕای هاتنی پارە بەڵام بەردەوام کێشە بۆ مووچەخۆران دروست دەکات و سزایان دەدات، لە پێناو بەرژەوەندی دوو بنەماڵەدا."

نەوەی نوێ پێشی وایە ئەو کارەی پارتی و یەکێتی تەنیا بۆ ئەوەیە کە "مووچەی مووچەخۆران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە نەدرێت، ئامانجی دەسەڵاتیش ئەوەیە، مووچەخۆران لە ژێر دەستی ئەو دوو حزبەدا بن و بە ئارەزووی خۆیان مووچەیان ببڕن و پاشەکەوت بکەن و دوابخەن."

لە ڕاگەیەنراوەکەی نەوەی نوێدا ئەوەش هاتووە، "ئێمە وەک نەوەی نوێ کاری سەرەکیمان دەرهێنانی مووچەی مووچەخۆرانە لە ژێر دەستی پارتی و یەکێتی و بەم نزیکانەش مژدە خۆشەکە و هەنگاوی کۆتایی ڕادەگەیەنین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە