هيوادارين یادی دامەزراندنی یەکێتی ببێته هانده‌رى پێکهوهييى لايه‌نه سياسييهکانی هەرێمی کوردستان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه، يادى ۴۹ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان به گه‌رمى له به‌ڕێزتان و مه‌کته‌بى سياسى و سه‌رکردايه‌تى و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌کێتى پيرۆز ده‌که‌م، هيواى سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه دامه‌زرێنه‌رى يه‌کێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه به بير ده‌هێنينه‌وه که له‌پێناو ئازاديى کوردستان له ڕيزهکانى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستاندا، خه‌باتيان کردووه و ده‌که‌ن. مێژووى خه‌بات و تێکۆشانى يه‌کێتى به‌رز ههڵدهسهنگێنين.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه، هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت له ئاماده‌يى و ڕۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا ده‌که‌ينه‌وه. هيوادارين ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى لێکگهيشتن و تهبايى و پێکهوهييى لايه‌نه سياسييه‌کان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه دهستوورييهکانى هه‌رێمى کوردستاندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران