شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-02 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکەمین کۆنفرانسی زیرەکی دەستکرد لە هەولێر بەڕێوەچوو

پوختەی هەواڵ
بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- ڕۆژی شەممە ۱ی۶ی۲۰۲۴، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زیرەکیی دەستکرد Ai لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی پێشکەشکردنی چەندین گوتار، لەبارەی گرنگی زیرەکی دەستکرد لەژیانی مرۆڤایەتی و پێگە و مامەڵەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە، بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.

هەروەها تیشک خرایە سەر سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژیایە، کە بە ئاراستەی خزمەتی مرۆڤایەتی و خزمەتگەیاندن و ئاسانکاریکردن بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانی ژیانی مرۆڤ بەگشتیی.

پاشان دەستکرا بە پێشکەش کردنی چەندین پەنێل لەبارەی سەرهەڵدان و فراانبوونی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە سوودگەیاندن بە کارەبا و پرسی وزە و  برەودان بە رەوتی بازرگانی و ئابووری بەگشتیی.

 هەروەها تیشک خرایە سەر دیموکراتیەتی پێشەکەوتنی زیرەکی دەستکرد و بڕینی هەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی.

ئەوەش خرایە ڕوو، لەداهوودا زیرەکی دەستکرد ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات وچەندین ئەرک بەڕێوەدەبات.

یەکەمین کۆنفرانسی زیرەکی دەستکرد لە هەولێر بەڕێوەچوو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە