ئیدارەی خۆسەری کوردستان 4 کەس ڕادەستی بەریتانیا دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند، ژنێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی شاندێکی بەریتانی کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتییەکە کە سنوورەکەی بەشێکی گەورەی باکووری سووریا دەگرێتەوە، لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دانیشتووانی کەمپەکانی هۆڵ و ڕۆژ لە حەسەکە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانیان.
ئەو چوار کەسەی کە ڕادەستی شاندە بەریتانییەکە کراونەتەوە، پێشتر لە کەمپی ڕۆژ نیشتەجێ کرابوون.
شاندە بەریتانییەکە لە لایەن ئان سنۆو، نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا سەرکردایەتی کرابوو. لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باسیان لە هەڕەشەی داعش کردبوو.
#کوردپرێس
#کوردستانی سووریا
#داعش
#بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
#بەریتانیا
#کەمپی ڕۆژ
#کەمپی هۆل
#خێزانی داعش
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران