محەمەد شیاع سوودانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سبه‌ی چوارشه‌ممه سه‌ردانی تارانی پایته‌خت ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک كۆمار و حسێن عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و یاوهرهكانیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم ره‌ئیسی لە تارانی پایتەخت دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سبەی چوارشەممە بەرەو تارانی پایتەختی ئێران به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ بەشداریکردن لە پرسەی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران.
شایانی باسە بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له تارانی پایته‌خت رێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ ته‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی و یاوه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌بچێت، پاشانیش بگوازرێنه‌وه بۆ هۆڵی نوێژی ئیمام خومه‌ینی له پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردنیان، شه‌وی هه‌ینیش به‌ره‌و شاری مه‌شهه‌د ده‌گوازرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنیان.
بۆچوونی بەکارهێنەران