شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-07 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵ کە مەسروور بارزانی بە نادەستووری ناویبرد سکاڵای تێدا تۆمارکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لەدژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی، سکاڵای لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە.

ناوبراو لە سکاڵاکەیدا ڕوونیکردووەتەوە، "کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن، سەرپێچی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کردووە، چونکە کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی ژمارەی کورسیی بازنەکان، پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە نەوەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو بازنانە، ئەمەش پێچەوانەی دەقی ماددەی 49ی دەستووری عێراقە".

دەشڵێت، "ماددەی تانەلێگیراو سەرپێچی بڕگەکانی دەستووری کردووە، کە تیایدا هاتووە رەچاوی نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی گەل بکرێت، راستە ئەم بڕگەیە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەڵام بنەمایەکە دەستوور پەسەندی کردووە و پێویستی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانە لە تەواوی دەسەڵاتەکانی یاسادانانن، بۆیە پێویستبوو کۆمیسیۆن رەچاوی هاوسەنگی بکات، بە دیاریکراوی تایبەت بە پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی".

مەسروور بارزانی داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە، بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ ڕاگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوو یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە