شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-06 17:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خاندووزی جەختی لە هەڵگرتنی لەمپەڕەکانی بەردم هەناردەی ئەندازیاریی نێوان عێراق و ئێران کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری کاروباری دارایی و دارایی ئێران لە دیدارێک لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراقدا جەختی لە هەڵگرتنی لەمپەڕەکانی بەردم هەناردەی ئەندازیاریی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاند کە وەزیری بازرگانی عێراق ئەسیر داوود غرێری و شاندی یاوەری دیدارێکی لەگەڵ سەید ئێحسان خاندووزی ئەنجامداوە ئەوەش بە مەبەستی تاووتوێ کردنی چەند بابەتێکی ئابووری و سیاسی و بازرگانی لە پەراوێزی کوبوونەوەکانی لێژنەی عێڕاقی ئێرانی هاوبەش.

وتیشی لە دیدارەکە بیروبۆچوونەکان نزیک بوون لەیەکدیەوە، بەرپرسەکانی ئێرانیش وەڵامی سەرجەم ئەوپێشنیازانە داوەتەوە کە لەلایەن شاندی عێڕاقیەوە پێشکەش کرابوون بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوولابکات.

هەروەها جەختیشی لەوەکردەوەکە تێگەیشتنی بەرچاو لەدیدار و کۆبوونەوەکاندا بەدیهاتووە کە دەخرێتە چێوەی تۆمارێکی هاوبەشەوە و لەنێوان سەرۆکانی هەردوو شاندەکە واژۆ دەکرێن. 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە