شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-04 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بە تەواوێتی ئاسایی بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمپانیای دانە غاز کە سەرپەرشتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات ڕایدەگەیەنێت بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ئاسایی بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۳ی ئایاری ۲۰۲۴، کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند: "بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەدا ئاسایی بووەتەوە و بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتەوە ۵۰۰ ملیۆن پێ سێ جا، کە هەمان ئاستی پێش هێرشەکەی سەر کۆرمۆرە".

شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۶ی نیسانی ۲۰۲۴ لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی ‌هێرشەکە ۴ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ۲ کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە