حکوومەتی هەرێم و TBI لەسەر تەنوتینی مووچەی فەرمانبەران ڕێککەوتن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) ڕێککەوتنکراوە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و تێیدا هاتووە، پێتان ڕادەگەیەنین ڕێککەوتن لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کراوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێت لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی وەک ڕەشید، ڕافیدەین یان بانکت بازرگانی عێراق دابەش بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران