شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-02 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کارەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕانەگیراون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورە لە ڕاستیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە شارپرێسی ڕاگەیاند: کارەکانی کۆمسیۆن لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، هاوکات پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری بەردەوامە بە هاوڵاتیان.

بەوتەی جومانە غەلای، کارەکانی کۆمسیۆن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەردەوامە و ئەو دەنگۆیانەی دەگوترێت کارەکان ڕاگیراون، دوورە لە ڕاستیەوە.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوی کارەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرتووە".

ڕاگرتنی کارەکان ڕۆژی سێشەممە لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە