پێویستە لایهنه سیاسییەکانی هەرێم ملکەچی پارتی نهبن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق داوا له هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دهکات ملکەچ نهبن و پارتی دیموکراتی کوردستان ناچار بکهن بهشداری له ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستاندا بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دەبێت لایەنە سیاسییەکان وا لە پارتی بکەن کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، نەک ملکەچی ئیرادەی ئەوان ببن.
سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان وەک نەوەی نوێ، ئەگەر وەک تاکە لایەن لەدژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بمێننەوە، لەسەر هەڵوێستی خۆیان بەردەوام دەبن و جگە لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان، ملکەچی ئیرادەی هیچ لایەنێک نابن.
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە وەک نەوەی نوێ بەدیلی سیاسین لەهەرێم، بۆیە ناکرێت بەدیلی سیاسی بیت و وابەستەی ئیرادەی لایەنەکانی دیکە بیت".
#کوردپرێس
#پەرلەمانی کوردستان
#سروە عەبدولواحید
#نەوەی نوێ
#هەڵبژاردن
#بایکۆتی هەڵبژاردن
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
#لایەنە سیاسییەکانی هەرێم
#سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران