شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-25 09:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵبژاردن شایستەیەکی سیاسیی خەڵکی کوردستانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، بە کردەوە سەلماندوویانە کە دژی دواخستنی هەڵبژاردنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەڵبژاردنی یەگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوامن لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆییان لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیایکراوی خۆیدا.

لە ڕاگەیەنراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبوون و بەکردەوەش سەلماندوویانە، یەکەم فراکسیۆن بوون لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کشانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و شایستەیەکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانن و تاکە ڕێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی باس لەوەکراوە، ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکیشن کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە