لە گرژیی نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی گوڵەخانە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و دوای ڕووداوەکەش بکوژەکە دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ۴ی ۴ ۲۰۲۴ لە گوندی (گوڵە خانە) پاش ئەوەی گرژیی و ئاڵۆزیی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕوویدا، بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٤ کەسی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#محەمەد حاجی مەحموود
#پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
#ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#عەبدوڵا حاجى مەحموود
#گوڵە خانە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران