شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-06 08:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکانی شاره‌وانی وان بەفەرمی دەست‌بەکار بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هه‌ریه‌که‌ له‌ عه‌بدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به‌ فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان پێدراو کرانه‌ هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی وان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، هه‌ریه‌که‌ له‌ عه‌بدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به‌ فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان پێدراو کرانه‌ هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی وان، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌م پارتی سه‌رکه‌وتنی تیایدا به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌شێوه‌ی هاوسه‌رۆکی واتا ژن و پیاوێک به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

هاوسەرۆکانی شاره‌وانی وان بەفەرمی دەست‌بەکار بوون

له‌کاتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی هاوسه‌رۆکانی شاره‌وانی وان، سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌م پارتی ئاماده‌بوون و دروشمی سه‌رکه‌وتنیان وته‌وه‌.

هاوسەرۆکانی شاره‌وانی وان بەفەرمی دەست‌بەکار بوون

بەگوێرەی ئەنجامە فه‌رمییه‌کانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی تورکیا، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) له‌ تورکیا  ۷۸ شارەوانی بەدەستهێناوە، کە سێ لەوانە گەورە شارن وه‌ک (ئامەد، وان، مێردین) و ۷ی دیکه‌شیان شارن که‌ پێکهاتون له‌ ئاگری، ئێلیح، جۆلەمێرگ، ئیدر، موش، سێرت، دێرسیمی بردوه‌ته‌وه‌.

هاوسەرۆکانی شاره‌وانی وان بەفەرمی دەست‌بەکار بوون

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە