شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-03-31 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاسپۆرتی عێراقیی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەڵوەشێندرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیێکدا   هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە بەڵگەیەکی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا کە گەیێندراوەتە لیژنەی دەروازە سنوورییەکان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت پاسپۆرتی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی دیموکراتی ئێرانی هەڵوەشاندۆتەوە.
لیستی ئەو کەسانەی کە بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاسپۆرتەکەیان هەڵوەشێندراوەتەوە بریتین لە:

۱- محەمەد نەزیف ئیبراهیم، لەتیفۆڵا قادری
۲- شەهریار ئیسماعیل ئیبراهیم
۳- ناهید مێهران حیسامەدین
۴- کاوە ڕۆستەم فەتاح
۵- دارا خالس ئەحمەد
۶- تاهێر خالد عەلی

شایانی باسە پێشتریش پاسپۆرتی عێراقیی مستەفا هیجری سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هەڵوەشێنرابوویەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوای وایە کە لەم چەند ساڵەی دواییەدا ژمارەیەک لە نەیاران و حزبەکانیان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە باکووری عێراق چالاکییان ئەنجام داوە.
ئەو کەسانەی ناوەکەیان لە لیستی سەرەوە هاتووە لە ناوچەکانی باکووری عێراق پاسپۆرتی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووە و بە هاتوچۆ کردن لە سنوورە فەرمییەکانی عێراق چالاکیی دژە ئێرانییان ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە