وەزیری دەروەی تورکیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئادار، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، نامه‌يه‌کى پيرۆزبايى له هاکان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى تورکياوه پێگه‌يشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له نامه‌که‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى تورکيا نووسيوويه‌تى: "به‌ڕێز سه‌رۆک، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌که‌م که سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيکى نوێ و نه‌ريتێکى کۆنى هاوبه‌شمانه."
فیدان هه‌روه‌ها "هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌که‌دا."
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران