پابەند دەبین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ۱۰ی حوزەیران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، پابەند دەبن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندن بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە ڕۆژی ۱۰ی مانگی (حوزەیران/۶)ی ئەمساڵ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێتی ڕای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#پەرلەمانی کوردستان
#سەعدی ئەحمەد پیرە
#بایکۆتی هەڵبژاردن
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران