بههۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه دوو هاوڵاتی هەرێم گیانیان لهدهستدا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە چیای گریێ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربووو
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوی کردەوە بهرهبهیانی ڕۆژی هەینی فڕۆکهکانی تورکیا بۆردوومانی ژمارهیهک هاوڵاتییان کرد که بۆ کۆکردنهوهی گیای بههارە سەردانی چیای گریێ سنووری ناحیەی شیلادزێی سهر به پارێزگای دهۆکیان کردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو لهو هاوڵاتییانه گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بووە کە تەمەنیان لە نێوان (٣٥ - ٤٠) ساڵدایه و خێزاندارن و هاوڵاتیی گوندی بەرێسکێنە.
ئهو هاوڵاتیانهی گیانیان لهدهستداوه پێکهاتوون له (سەعید موبارەک دێویکی و ئاراز فەرەج) و هاوڵاتییهکی دیکەش به ناوی (ساڵح موبارەک) برینداربووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران