كه‌جه‌كه داوا لە هێزی پێشمه‌رگه دەکات لە بنکەکانی سوپاى تورکیا دوور بکەونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- KCK په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات و داواده‌كات، هه‌رچى زووه سه‌رجه‌میان له بنكه‌كانى توركیا دوور بكه‌ونه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK) له به‌یاننامه‌یه‌كدا پەیامێک ئاڕاستەی پێشمەرگە دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "گهریلاكانى په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانیان به‌سه‌ركه‌وتویى ئه‌نجامدا و گورزی قورسیان لەداگیرکەران وەشاند".
لە پەیامەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە، "جارێکی دیکە هۆشداریی دووبارە دەکەینەوە، سەرجەم هێزەکان بەتایبەتی پێشمەرگە دەبێت لە سوپای تورکیا و بنکەکانییان دوور بکەونەوە".
کەجەکە باس له‌وه‌شده‌كات، "پارتى هاوکاری سوپای تورکیا ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش هۆشداری ده‌ده‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین، نابێت کەس پشتیوان و هەماهەنگی لە سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر کورد بکات".
بۆچوونی بەکارهێنەران