شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-24 08:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەپەگە ناسنامه‌ی ۴ گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە ۶ ساڵ پێش ئێستا کوژراون

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامه‌ی چوار چەکداری پەکەکە ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌گەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ناسنامەی ئەو چوار گەریلایەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رۆژی ۱۱ـی ئابی ۲۰۱۸ لە ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

ناسنامەی گەریلاکان بەم جۆرەیە: عوسمان کڵچ ناسراو بە ئاگید زازا لەدایکبووی چەولیگی کوردستانی تورکیا؛ ئیسلام ئۆزدەمیر ناسراو بە ئاگر ئوموت ژیرکی لەدایکبووی بوردور لە تورکیا؛ عەبدولرەحمان یاشا ناسراو بە سەرهاد پارتیزان لەدایکبووی ئامەد و دۆغان یوزگولەچ ناسراو بە خەیری ئازاد لەدایکبووی وان.

نزیکەی ۴۰ ساڵە شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا بەردەوامە و بەشێکی سەرەکی ئەو شەڕەش لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە