دۆخی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێم زۆر هەستیارە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێگەیەکی بەریتانی وتووە: دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداو هه‌ولێر زۆر هەستیارە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگەی ئارگۆس-ی به‌ریتانی كه له بواری نه‌وتدا کاردەکات لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردوەتەوە کە دەڵێت: "دۆخی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی به‌غدا و هه‌ولێر كه بووه‌ته هۆی ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زۆر هه‌ستیاره".
بافڵ تاڵەبانی وتووشیەتی: "له‌م قۆناغه‌دا ته‌نانه‌ت بچووكترین هه‌نگاوی هه‌ڵه ده‌كرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بێت".
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەروەها دەڵێت: "به‌مزووانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێناكاته‌وه".
#کوردپرێس
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#نەوت
#بافڵ تاڵەبانی
#بەریتانیا
#میونشن
#کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
#سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران