شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-11 12:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ENKS لە بەیاننامەیەکدا PYD بە ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامەکانی تۆمەتبار دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ENKS‌)، پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD‌) ی بە ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامانی لە شاری قامشلۆی كوردستانی سووریا تۆمەتبار کرد.

بەپێی هەواڵی کردپرێس، ماڵپەڕی فەرمی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو کردووه‌وته‌وه‌ و تیایدا هاتووە لە هه‌شتی ئه‌م مانگه‌، تالیب حەسەن ئیبراهیم، ​​ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد له‌ سووریا، ڕفێندرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو چارەنووسی ئیبراهیم نادیارە و چەکدارەکانی (پەیەدە) بە ڕفاندن تۆمەتبار کراوە.

ئەنجومەنەکە ئەو ڕووداوەی سه‌ركۆنه‌ کردووە و ڕایگه‌یاندووه‌ هەموو ئەو پێشێلکاری و كرداره‌ ترسناکانەی کە لەلایەن ئەم چەکدارانە ئەنجامدراون، پێچەوانەی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن.

داواش كراوه‌ چارەنووسی ئەندامەکەیان ئاشکرا بکرێت و دەستبەجێ ئازاد بکرێت، لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە